بەشێکی داهاتی نانەوتی مانگی سێ خرایە سەر هەژماری عێراق

شەیری بکە لە:
بەشێکی داهاتی نانەوتی مانگی سێ خرایە سەر هەژماری عێراق

دیناری عێراقی- وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەشێکی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق کە بڕەکەی زیاترە لە 70ملیار دینار.


وێنە گەورەکە: وێڕای ئەوەی لیستی ناو و کۆد مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران بۆ بەغدا نێردراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان نەداوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: دوێنێ یەکەشەممە 30-06-2024، وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی 2024، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.  


زانیاریی زیاتر: بڕی ئەو پارەیە 70 ملیار و 131 ملیۆن و 250 هەزار دینار بووە و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ