پەیمانگەی پیشەیی ئینگلیزی لە سلێمانی دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
پەیمانگەی پیشەیی ئینگلیزی لە سلێمانی دەکرێتەوە

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی "پەیمانگەی پیشەیی سلێمانی-خوێندنی ئینگلیزی) ڕاگەیاند.


وێنە گەورەکە: ساڵی ڕابردوو پەیمانگەی پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی لە هەولێر کرایەوە و ئەمساڵیش لە پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕێنماییەکەی وەزارەتی پەروەردە، دەرچوانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئەوانەی لە سلێمانی نیشتەجێن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن و وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین کۆنمرەی وانەی ئینگلیزی دەبێت.


زانیاریی زیاتر: پەیمانگەکە چوار بەش دەبێت، هەریەکە لەبەشەکانی (بازرگانی بەشی ژمێریاری، گەشتوگوزار بەشی کارگێڕی هوتێل و میوانداری، دیزاین بەشی گرافیک دیزاین و ئینتێریەر دیزاین، کۆمپیوتەر بەشی ئای تی) دەگرێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی پێشکەشکردن لە 1-7-2024 دەستپێدەکات تا 30-7-2024 بەردەوام دەبێت، قوتابی پێویستە بچێتە قوتابخانەکەی (Username و Password) وەربگرێت و لەڕێگەی ماڵپەڕی e-parwarda داواکاری پێشکەش بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: