بەهۆی بۆنی ناخۆش دوو پاڵاوگە دادەخرێن

شەیری بکە لە:
بەهۆی بۆنی ناخۆش دوو پاڵاوگە دادەخرێن

وێنەی یەکێک لە پاڵاوگەکان

ئاڤا نیوز


لە ناحیەی شەمامک لە هەولێر، بەهۆی دەردانی بۆنی ناخۆش دوو پاڵاوگە داخران.


لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییانی نزیک لە پاڵاوگەکە سکاڵایان کرد لە بوونی بۆنێکی ناخۆش، لیژنەی چاودێری و پیشەسازییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر  بە هەمەهانگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و بەرێوەبەرایەتی ناحیەی شەمامک، سەردانی پاڵاوگەکانیان کرد و بۆیان دەرکەوت پاڵاوگەکان مەرجی ژینگەیی و سەلامەتی پیشەییان تێدانییەو لەبەر ئەم هۆکارە داخران". 


زانیاریی زیاتر: لیژنەی چاودێری و پیشەسازییەکانی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر پاڵاوگەکانی سنوری هەولێر بەسەردەکەنەوە هەر پاڵاوگەیەک مۆڵەتی نەبێت و مەرجەکانی سەلامەتی پیشەیی و ژینگەیی تێدا نەبێت دادەخرێت.

 

لە لایەكی دیكەوە: کاروان عارف، بەڕێوەبەری ناحیەی شەمامک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان بەهۆی بوونی بۆنی ناخۆش هەردوو پاڵاوگەکە داخراون، لیژنەیەک لە ژینگەی هەولێر بڕیار لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەو پاڵاوگانە دەدەن، ئەگەر چارەسەری نەبوو بەیەکجاری دادەخرێن.


بۆچی گرنگە: ئەو بۆنە زیانی تەندروستی بە هاووڵاتییان گەیاندووە و بە داخستنی وا دەکات پاڵاوگەکان مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان