ئەمساڵ ڕێکارەکانی دابەشکردنی شووقەی کرێنشینان دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ ڕێکارەکانی دابەشکردنی شووقەی کرێنشینان دەستپێدەکات

دیمەنی یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز


ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی دروستکردنی 20 هەزار شووقە بۆ کرێنشینان تەواو کراوە و لە قۆناغی دەستپێکردن نزیک بووەتەوە.


وێنە گەورەکە: یەکێک لە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونە بۆ کرێنشینان و خەڵکی کەمدەرامەت.


لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا لە قۆناغی تاوتوێکردنی ئەو پڕۆپۆزەلانەین کە وەبەرهێنەران پێشکەشیان کردووە، دوای ئەم قۆناغە لەمساڵدا لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی دروستکردنی یەکەکان دادەنرێت و بەکوالێتی بەرز دروست دەکرێن.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو شووقانەی بۆ کرێنشینان دروست دەکرێن ژمارەیان 20 هەزار یەکەیە و 159 هەزار کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند شارێک شوێنی دروستکردنی شووقەکان دیاریکراوە، لە هەولێر دوو شوێن دەستنیشان کراون، لە سلێمانی شوێنێکە و دەکەوێتە ڕێگای دووکان بۆ سلێمانی و لە (دهۆک، زاخۆ، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، سۆران و گەرمیان) چەندین شوێن دەستنیشانکراون. لەو 20 هەزار یەکەیە هەزاریان بۆ کریستیانەکانی عەنکاوە دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: