وەزیرێکی ئیسرائیل داوای لەسێدارەدانی زیندانییە فەلەستینییەکان دەکات

شەیری بکە لە:
وەزیرێکی ئیسرائیل داوای لەسێدارەدانی زیندانییە فەلەستینییەکان دەکات

ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتیمانیی ئیسرائیل- میدیای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


وەزیری ئاسایشی نیشتیمانیی ئیسرائیل، داوا دەکات بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی زیندانەکانی ئیسرائیل تەقە لە سەری زیندانییە فەلەستینییەکان بکرێت و بکوژرێن. 


لێدوانی فەرمی: ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتیمانیی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "پەرلەمان بڕیای داوە خوێندنەوەی سێیەم بۆ یاسای لەسێدارەدانی زیندانییەکان بکرێت، تا ئەو کات ئێمە خواردنێکی کەم بە زیندانییەکان دەدەین، هەر ئەوەندەی نەمرن و دواتر بە تەقەکردن لە سەریان لەسێدارەیان دەدەین".


زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی پڕۆژە یاساکە "هەر کەسێک بە ئەنقەست یان بە هۆی کەمتەرخەمییەوە ببێتە هۆکاری مردنی هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی بە هۆی بیرکردنەوەی ڕەگەزپەرستانە یان ڕق یان زیانگەیاندن بە ئیسرائیل، بە لەسێدارەدان سزا دەدرێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە بن گڤیر یەکێکە لە وەزیرە تووندڕەوەکانی ئیسرائیل، بەڵام هەموو پارت و لایەنەکانی دیکەی ئیسرائیل پشتیوانییان لە پڕۆژە یاسای لەسێدارەدانی فەلەستینییەکان کردووە. 


باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە زیندانییانی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ئیسرائیل ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدانی تووند، بە تایبەت برسیکردن تا مردن، بوونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: