ئەنجامی بەرایی خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی فەرەنسا

شەیری بکە لە:
ئەنجامی بەرایی خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی فەرەنسا

دیمەنێكی هەڵبژاردن لە فەرەنسا- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكانی فەرەنسا ڕاگەیێنرا، ڕاستڕەوە توندڕەوەكان لە پێش چەپەكانەوەن.


وێنە گەورەكە: ڕۆژی شەممە، بەبەشداری 49 ملیۆن هاووڵاتی فەڕەنسا یەكەمین خولی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوەچوو، ڕاستڕەوە تووندڕەوەكان لە پێشن و چەپەكانیش دەنگێكی كەمیان بەدەستهێناوە.


زانیاریی زیاتر: ئەنجامەكان بەم شێوەیەن
پارتە ڕاستڕەوە توندڕەوەكان: ٪34ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە
پارتە چەپە سۆسیالیستەكان:٪29ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە
پارتەكەی ئیمانوێل ماكرۆن:٪24ی  دەنگەكانیان بەدەستهێناوە
پارتە كۆمارییەكان  :٪10ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە


ئەوەی پێویستە بیزانیت:پارتەكەی ئیمانوێل ماكرۆن و حزبەكانی دیكە، چەپە سۆسیالیستەكان پێكەوە بەرەیەك پێكدەهێنن كە دەنگەكانیان دەكاتە%51 و زیاتر.


لێدوانی فەرمی: عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا بە ئاڤا نیوزی گوت:"كورد لە فەرەنسا نزیكەی 70 هەزار دەنگدەری هەیە و زۆربەیان دەنگ بە چەپەكان دەدەن".


ئەمەش بزانە: لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكاندا ٪50ی بەربژێرەكان دەچنە خولی دووەمەوە و ڕێژەی بەشداریکردنیش لە %65 ی تێپەڕاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: