حەماس داوای كشانەوەی ئیسرائیل دەكات

شەیری بکە لە:
حەماس داوای كشانەوەی ئیسرائیل دەكات

ناوچەیەکی وێرانبووی غەزە. وێنە: جەزیرە.

ئاڤا دیجیتاڵ

 

گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لە كەرتی غەزە بەردەوامن؛ ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكان لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست نزیك دەبنەوە.

 

وێنە گەورەكە: هەندێك بەڵگە بڵاوبوونەتەوە باس لەوە دەكەن كە حەماس پێشنیاری كردووە، ئیسرائیل لە كەرتی غەزە بكشێتەوە و گرووپە چەكدارەكانیش واز لە هێرشكردن بهێنن، بەمەش ئاگربەست ڕادەگەیێنرێت.

 

زانیاریی زیاتر: نێوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە پێکهاتووە لە ئاڵوگۆڕی دیلەکان، چاککردنەوەی نەخۆشخانە و کەمپەکان، هەروەها کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە غەزە.

 

لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لە وەڵامی حەماس دەکات بۆ پێشنیاری ئاگربەست لە غەزە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە نێوەندگیریی قەتەر، دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، بەرپرسانی حەماسی ئاگاداركردووەتەوە لە ناوەڕۆكی ئاگربەستەكە و بەرپرسانی ئیسڕائیلیش وەڵامەكانی حەماس هەڵدەسەنگێنن.

شەیری بکە لە: