ئەمساڵ هەمواری ماستەر پلانی هەولێر تەواو دەبێت

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ هەمواری ماستەر پلانی هەولێر تەواو دەبێت

دیمەنێکی هەولێر- گێتی

ئاڤا نیوز


دوو ساڵە ئاژانسی جایکای یابانی، سەرقاڵی هەموارکردنەوەی ماستەرپلانی شاری هەولێرە و بڕیارە ئەمساڵ کارەکانیان بەکۆتایی بهێنن.


وێنە گەورەکە: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ کۆنفراسی نەخشەدانانی ئاوەدانی بەڕێوەبرد، بەشێکی پانێڵی کۆنفراسەکە تایبەت بووە بە ماستەرپلانی شاری هەولێر.


لێدوانی فەرمی: د.محەممەد عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ هەمواری ماستەرپلانی شاری هەولێر کۆتایی بێت، ئەوکات بەرچاوڕوونی تەواومان دەبێت لەبارەی گۆڕانە پێویستەکانی شارسازی.


بۆچی گرنگە:هەمواری ماستەرپلانی شاری هەولێر بوارەکانی وەک دیزاین، شارسازی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، ژینگەیی، ئاووئاوەڕۆ، خۆڵ و خاشاک، جوانکاری و چەندین لایەنی دیکە لەخۆدەگرێت.


باکگراوند: هەرێمی کوردستان لەساڵی 2010-ەوە خاوەنی ماستەرپلانە، بەڵام ڕۆژی 9-1-2022 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئاژانسی جایکای یابانی لێکتێگەیشتنی هەمواری ماستەرپلانی هەولێریان واژۆکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ