لە ڕاپەڕین 231 حاڵەتی گازگرتنی سەگ تۆمار کراوە

شەیری بکە لە:
لە ڕاپەڕین 231 حاڵەتی گازگرتنی سەگ تۆمار کراوە

دیمەنی ڕانیە- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 


بەڕێوەبەری تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمساڵ حاڵەتی گازگرتنی سەگ زیادی کردووە.


وێنە گەورەکە: بەهۆی زۆری ژمارەی سەگی بێلانە لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، خەریکە گازگرتنی سەگ لە حاڵەتەوە و دەبێت بە دیاردە.


لێدوانی فەرمی: د.دیار ئیبراهیم، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمساڵ 231 حاڵەتی گازگرتنی سەگ تۆمار کراوە و زۆرینەی گەنج و منداڵ بوونە، ئەوانەش چارەسەریان بۆ کراوە و بەشێکیان لە نەخۆشخانە خەوێنراون.


مەترسییەکان: هاری سەگ یەکێکە لەو نەخۆشییانەی بەهۆی گازگرتنی سەگەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی لەسەر نەخۆشەکە ئەگەری مردنی زۆر دەبێت.


زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د.دیار ئیبراهیم، هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بەهۆی گازگرتنی سەگەوە تۆمار نەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان