ئاڤا نیوز ناوی قایمقامی خورماڵ ئاشكرا دەكات

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز ناوی قایمقامی خورماڵ ئاشكرا دەكات

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


یەکەم قایمقام بۆ قەزای خورماڵ دیاری دەکرێت و داواکارییەکانی خەڵکی دەڤەرەکەش جێبەجێ دەکرێن.


وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماڵ بەردەوامن، قایمقام لە نزیکترین کاتدا دەسبەکار دەبێت و سەرجەم یەکە ئیدارییەکانیشی بۆ پێکدەهێنرێن.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاڤا نیوز کەوتوون، فەرەیدون مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ بۆ ماوەی ساڵێک دەبێتە قایمقامی بەوەکالەتی قەزاکە، تا ئەو کاتەی بەتەواوەتی یەکە ئیدارییەکانی قەزاکە پێکدەهێنرێن و ڕادەگەیێنرێن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرەیدون مەحموود ڕەسووڵ خەڵکی پێنجوێنە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا هەیە و خێزاندارە.


ئەمەش بزانە: سەرۆکی شارەوانی خورماڵ و سەرجەم بەرپرسە ئیدارییەکانی ناوچەکە لە پۆستەکانیان دەمێننەوە.

بۆچی گرنگە: بڕیاری بەقەزابوونی خورماڵ کە دوای سەردانی سەرۆکوەزیران بارزانی لە شووباتی ئەمساڵ درا، گرنگییەکی زۆری بۆ خەڵکی دەڤەرەکە هەیە لەڕووی ئیدارییەوە و ناوچەکە فراوانتر دەکات بۆ کاری ڕۆژانە و ڕۆتیناتی ئیداری کەم دەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: