وەزیری بەرگریی تورکیا لەکوێ خەوت؟

شەیری بکە لە:
ساتی پێشوازی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە وەزیری بەرگریی تورکیا

ساتی پێشوازی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە وەزیری بەرگریی تورکیا

ئاڤا دیجیتاڵ

 

وەزیری بەرگریی تورکیا ئێوارەی دوێنێ بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و شەوی ڕابردوو لە هۆتێلێکی شاری هەولێر خەوت. 

 

زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی، شەوی ڕابردوو، یەشار گولەر لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر ماوەتەوە و خەوتووە. 

 

بۆچی گرنگە: مانەوەی وەزیری بەرگریی تورکیا لە هەولێر، دەرخەری ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستانە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا دوێنێ سێشەممە 06-02-2024 بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە و پرسی ئاو، دۆسیەی ئەمنی و کێشەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوتوێ کران؛ لە درێژەی سەردانەکەیدا ئێوارەکەی گەیشتە شاری هەولێر. 

 

باکگراوند: تورکیا و هەرێمی کوردستان هەمیشە پەیوەندییەکانیان بە "دۆستانە" ناودەبەن؛ لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و ئەمنی هەماهەنگی لەنێوانیاندا هەیە، کۆتایی مانگی ڕابردووش ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ