ڕاگه‌یاندن شێوازێکی په‌یوه‌ندییه که به په‌یوه‌ندیی جه‌ماوه‌ری ناوده‌برێت. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا نێره‌ر له‌پاڵ گه‌یاندنی زانیارییه‌کان ئامانجی ئایدۆلۆجیی هه‌یه و ده‌یه‌وێت کار له وه‌رگر بکات. واته گه‌یاندنی زانیارییه دیاریکراوه‌کان له هه‌ر که‌ناڵێکدا مه‌به‌ستدارن و نێره‌ر ده‌توانێت به‌هۆیانه‌وه وه‌رگر به لایه‌کی دیاریکراودا ئاراسته بکات. ئه‌مه‌ش هێز و ده‌سه‌ڵاتێک به ڕاگه‌یاندن ده‌به‌خشێت.
ڕاگه‌یاندن توانای چاودێریکردن و ئاراسته‌کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان و کۆمه‌ڵگەی هه‌یه. به‌م توانایه ده‌گوترێت ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش دوای ده‌سه‌ڵاته‌کانی (یاسادانان، جێبه‌جێکردن، داده‌وه‌ری) له سه‌ر ئاستی جیهان به 'ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م' ناسراوه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی له‌سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵگە و ده‌سه‌ڵاته‌کان هه‌یه‌تی.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندن ده‌توانێت چاودێریی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیکەیش بکات، چونکه له کاتی بوونی که‌موکوڕی و به‌جێنه‌گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کان به‌دروستی له‌لایه‌ن سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دیکەوە، بۆ به‌دواداچوون و ئاگادارکردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان ده‌سه‌ڵاتێکی دیکە پێویسته که ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه و ئه‌ڵقه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییانه.
ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندن توانای دروستکردنی کاریگه‌ریی له سه‌ر مه‌عریفه، بیروباوه‌ڕ، به‌ها، په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و شووناسی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. بۆیه له کۆمه‌ڵگە پێشکه‌وتووه‌کان به ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕاگه‌یاندن بڕیار له‌سه‌ر دروستکردنی ڕای گشتی ده‌دات.
ڕاگه‌یاندن (به مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ست) هه‌میشه بره‌و به گوتارێکی دیاریکراو یان زیاتری (سیاسی، ئایینی، کۆمه‌ڵایه‌تی...) ده‌دات. واته کۆی په‌خش و بڵاوکراوه‌کانی له ئه‌نجامدا خزمه‌ت به گوتارێک یان زیاتر ده‌کات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی جه‌ماورییه و وه‌رگره‌کانی زۆرن، کاریگه‌ریی به‌رفراوانیشی ده‌بێت.
گوتاری ڕاگه‌یاندن ئه‌و گوتاره‌یه، له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕووداوه‌کان ئامانجی دروستکردنی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاراسته‌ی خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌ر و ئاراسته‌کردنی تایبه‌تییانه بۆ چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی هه‌واڵه‌که. هه‌ر ده‌قێکی (نووسراو یان گوتراو)ی ڕاگه‌یاندن په‌یام و مه‌به‌ستێکی سه‌ره‌کیی هه‌یه.
واته هه‌ر ده‌قێک هه‌ڵگری گوتارێکه، که به‌هۆیه‌وه نێره‌ر ده‌یه‌وێت، به‌پێی جیهانبینیی خۆی و به‌و جۆره‌ی خۆی پێی په‌سنده، کاریگه‌ریی کرداریی له‌سه‌ر وه‌رگر دروست بکات و بیخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی گوتاری خۆیه‌وه. ژانره جیاوازه‌کانی ڕاگه‌یاندن له ژێر ناوی وه‌ک (هه‌واڵ، وتار، چاوپێکه‌وتن، ڕیپۆرتاژ، ڕیکلام،...)، هه‌موو مه‌به‌ستدارن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه به‌پێی ناوه‌ڕۆک و ئه‌و بواره‌ی، قسه‌ی له سه‌ر ده‌کرێت و نێره‌ر مه‌به‌ستیه‌تی، کار له جه‌ماوه‌ر بکه‌ن و کرده‌ی جیاوازیان پێ ئه‌نجامبده‌ن.
هه‌موو ڕاگه‌یاندنێک کار له‌سه‌ر گوتار و ئایدۆلۆجیایه‌ک ده‌کات و پێی په‌سنده و به‌رژه‌وه‌ندیی له‌وه‌دا ده‌بینێت ئه‌و گوتاره به وه‌رگران بگات، بۆ نموونه؛ فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری به‌شێوه‌یه‌کی گشتی دیدێکی تایبه‌تی له‌باره‌ی بابه‌تێکه‌وه هه‌یه، هۆکاره‌کان به‌کاردێنێت بۆئه‌وه‌ی وه‌رگران ڕازیبکات، که شته‌کان به هه‌مان شێوه ببینن.
ڕاگه‌یاندن ده‌توانێت جه‌ماوه‌ر به‌جۆرێک ئاراسته بکات، چ جۆره هونه‌رێکی خۆش‌بووێت، چ جۆره ڕه‌فتارێک په‌سندبکات، کێ بکات به پاڵه‌وان و کێ بخاته به‌ر نه‌فره‌ت، بره‌و به چ بیر و کاڵایه‌ک بدات...هتد. واته ده‌توانێت بەشێوه‌ی (ئه‌رێنی یان نه‌رێنی) ده‌سکاری بونیادی بیرکردنه‌وه و جیهانبینیی کۆمه‌ڵ بکات.
به‌م پێیه ڕاگه‌یاندنه کوردییه‌کان ئێستا و له‌م سه‌رده‌می تێکچوون و ئاوه‌ژووبوونه‌وه‌ی سه‌لیقه و پێوه‌ره‌کاندا ده‌توانن سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بره‌و به سه‌لیقه‌ی جوان بده‌ن، ده‌توانن جوانییه‌کان بکه‌ن به نموونه‌ی باڵا، ده‌توانن دژایه‌تیی ڕه‌وتی پووچخوازیی سه‌رده‌م بکه‌ن، ده‌توانن له پێناوی چاکه‌ی گشتیدا ته‌نیا ڕۆڵ به‌وانه بده‌ن، که ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی کار له ئاخاوتن و ئاکاری خه‌ڵک بکه‌ن.
زمان کۆڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاندنه، چونکه ڕاگه‌یاندن په‌یوه‌ندییه و زمانیش هۆکاری سه‌ره‌کیی په‌یوه‌ندیکردنه. به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی پراگماتیزمیش )زمان و هۆکاره‌کانی گه‌یاندنی بیرۆکه‌کان (ده‌بن به ئامرازی گۆڕینی که‌توار (واقع) و خستنه‌وه‌ی لێکه‌وته‌ی کرداره‌کی له که‌تواردا. به‌م پێیه ڕاگه‌یاندن ده‌بێته ئامرازی گۆڕینی کۆمه‌ڵگە.
به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی پراگماتیزم، بیرۆکه پڕۆژه‌ی کاره و به ئامانجی دروستکردنی کاریگه‌ریی کرداره‌کی له که‌تواردا به‌وانی دیکە ده‌گه‌یه‌نرێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمان هۆکاری سه‌ره‌کیی گه‌یاندنی بیره، به‌تایبه‌تی له ڕاگه‌یاندندا، به‌م پێیه له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی پراگماتیزمه‌وه ڕاگه‌یاندن به‌کارهێنانی کرداره‌کیی کرده عه‌قڵانییه به‌رجه‌سته‌کانی مرۆڤه له په‌یوه‌ندیییه جیاوازه‌کاندا و خزمه‌ت به گۆڕینی جیهان ده‌کات.
له ڕوانگه‌ی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌وه ده‌توانین به‌و جۆره له ڕاگه‌یاندندا سه‌یری زمان بکه‌ین که ئامرازی کردنی کارێکه و وه‌ک ئامرازی گۆڕینی که‌تواری ئێستا به‌کاردێت. ده‌توانرێت بیرۆکه‌کانی فه‌یلسوفی پراگماتیزم (جۆن دیوی) له‌باره‌ی هونه‌ر و ئه‌زموونه‌وه له بواری ڕاگه‌یاندندا پراکتیزه بکرێن.
به‌و پێیه‌ی ڕاگه‌یاندن وه‌ک ئامرازێک کارده‌کات، ئامرازیش لای جۆن دیوی ئه‌رکی گۆڕینی که‌تواری هه‌یه، کەواته گۆڕینه‌که پێویسته بەشێوه‌ی کرداره‌کی له که‌تواردا به‌رجه‌سته بێت و لێکه‌وته‌کانی له کۆتاییدا سود به کۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نن. ئه‌گه‌رچی چه‌مک و واتای (سود، به‌سود) ڕێژه‌ییه و به‌پێی جیهانبینیی په‌یامده‌ر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌گشتی کۆمه‌ڵێک پێوه‌ری جێگیر هه‌ن که ده‌توانرێت به‌هۆیانه‌وه چاکسازی له کۆمه‌ڵگادا بکرێت و جه‌ماوه‌ر به شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی ئاراسته بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنه‌وه‌ی تره‌مپ؛ كۆتایی هه‌ژموونی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سه‌رژمێری دانیشتووان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
31 تشرینی یەکەم
هەژماری من دوور لە ململانێی سیاسی
31 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
- بیروڕا
- 7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
- بیروڕا
- 3 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟