قوباد تاڵەبانی: بەغدا خواخوایەتی کێشەیەک بدۆزێتەوە مووچە دوابخات

شەیری بکە لە:
قوباد تاڵەبانی: بەغدا خواخوایەتی کێشەیەک بدۆزێتەوە مووچە دوابخات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند بەغدا خواخوایەتی کێشەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ناردنی مووچە دوابخات.


وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی بۆ بەغدا ناردووە، تا ئێستاش هێزە ئەمنییەکان مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە سەرەڕای ئەوەی لیستی مووچەکانیان بە کۆدەوە بۆ بەغدا نێردراوە.


لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: چاوەڕێی ئەنجامی وردبینی چاودێری دارایی عێراق دەکەین بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بۆ لیستەکە بکات.


زانیاریی زیاتر: "ئەم یەک دوو مانگە تاوەکو ئەم میکانزمانە دەکەونە سەر ڕێچکەی خۆیان، ڕەنگە هەندێک کێشە دروست بووبێت بۆ دواکەوتنی مووچە، بەڵام ئەم پرۆسەیە ئەگەر یەکجار وردبینی تەواوی بۆ کرا، چیتر ئەو دواکەوتنە نامێنێت و لیست دەنێردرێت و پارەکەش دێت". قوباد تاڵەبانی وای گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی جێگری سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە وەزارەتەکان کراوە کە نابێت دوا بکەون لە ئامادەکردنی لیستی مووچەخۆران، چونکە "بەغدا خواخوایەتی کێشەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە دوابخات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان