پارێزگاری هەڵەبجە باسی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی دەکات

شەیری بکە لە:

لێدوانی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بۆ ئاڤا نیوز


ئاڤا نیوز

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیێنێت، زۆربەی ئەو بڕیار و پڕۆژانەی سەرۆکوەزیران بارزانی لە سەردانی ڕابردوویدا بەڵێنی جێبەجێکردنی دان، کاریان لەسەر کراوە و لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی مانگی دووی ئەمساڵ سەردانی هەڵەبجەی کرد و ئیدارەی پارێزگاکە  نۆ داواکارییان ئارستە کرد، لە چوار مانگی ڕابردوودا دەست بە جێبەجێکردنی بەشێکیان کراوە و لە دوو مانگی داهاتووشدا سەرجەمیان دەچنە قۆناغی جێبەجێکردن.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی هەڵەبجە دەکاتەوە و پرۆژەی سایلۆی پارێزگاکە دەکاتەوە کە یەکێکی دیکەیە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکە.

باکگراوند: بڕیار و پڕۆژەکان بریتیبوون لە دروستکردنی پردی تووەقوت، تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجە، دامەزراندنی گەنجان، ماستەرپلانی هەڵەبجە، بەقەزاکردنی خورماڵ، چاککردن و قیرتاوکردنی شەقامەکانی بەمۆ و هەڵەبجە، دامەزراندنی کۆلێژی پزیشکی و تەرخانکردنی داهاتێکی دیاریکراو بۆ پارێزگاکە.

لێدوانی فەرمی: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەشێکی داواکارییەکان جێبەجێکراون، گرنگترینیان بەشێک لە داهاتی دەروازەکانی پشتە و تەوێڵە بۆ خزمەتکردنی شارەکە تەرخان دەکرێت و دامەزراندنی 500  کەس بە گرێبەست بۆ ئیدارەکانی هەڵەبجە ڕاگەیێنراوە."

لەلایەکی دیکەوە: پارێزگاری هەڵەبجە جەختی کردەوە تاوەکو مانگی نۆی ئەمساڵ سەرجەم داواکارییەکانی دیکە دەچنە قۆناغی جێبەجێکردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان