باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا - وێنە: AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
لەگەڵ سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەیاسایەک بۆ هاوکاری ئیسرائیل ڕەتکردەوە.
وێنە گەورەكە: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكان لە كەرتی غەزە، بۆ جاری پێنجەم سەردانی ئیسرائیل دەکات و كۆنگرێس پرۆژەیاسایەكی كۆمارییەكانی ڕەتكردەوە كە تایبەت بە هاوكاریی ئیسرائیل بوو.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا 17.6 ملیار دۆلار بۆ ئیسرائیل خستە پرۆژەوە، بەڵام ڕەتكرایەوە، لەکاتێکدا دیموکراتەکان ڕایانگەیاند کە دەیانەوێت لەبری ئەوە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەکی گشتگیرتر بدەن بۆ هاوكاریی ئیسرائیل، لەلایەكی دیکەوە ئەنتۆنی بلینكن، لە ئیسرائیلە بۆ ئەوەی كار لەسەر ئاگربەستێک بکات.
ژمارەكان وادەڵێن: 250 نوێنەر دەنگیان بە ڕەشنووسی یاساکە دا، 180 نوێنەریش ڕەتیانکردەوە و پەسەند نەکرا، چونکە بە ڕێکارێکی خێرا خرابووە ڕوو، کە پێویستی بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی دەنگ هەبوو بۆ پەسەندکردنی، سەرەڕای ئەوەی 14 نوێنەری کۆمارییەکان دژی پرۆژەیاساکە بوون، 46 نوێنەری دیموکراتەکان پشتگیرییان لێکرد.
لێدوانە فەرمییەكان:
• ئەنتۆنی بلینكن: ئەوەی بیستوومە، بە سەركردەكانی ئیسڕائیلی دەڵێم.
• بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: وڵاتەكەمان بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر
• ڕاگەیاندنی حەماس: بەرگری لە خۆمان دەكەین
باگراوند: پێنج جار بلینكن سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كردووە، شەڕ و پێكدادانەكان چوار مانگ زیاترە بەردەوامە، زیاتر لە 27 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی ئاوارەبوون، سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەزە ئۆپەراسیۆن دەكات وگرووپە چەكدارەكانیش هێرشدەكەنە سەر ئیسرائیل.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت