هۆشداری لەبارەی بەکارهێنانی دەرزییەکی لەشجوانی دەدرێت

شەیری بکە لە:
هۆشداری لەبارەی بەکارهێنانی دەرزییەکی لەشجوانی دەدرێت

هەواڵ

ئاڤا دیجیتاڵ

 

ڕاهێنەرێکی لەشجوانی هۆشداریی لە بەکارهێنانی دەرزی ستیرۆید دەدات؛ دەرزییەکە سرووشتی نییە و بەرگریی لەش لاواز دەکات.

 

بۆچی گرنگە: زۆرێک لەو کەسانەی یاری لەشجوانی دەکەن، چەندین جۆر "مادەی پڕکەرەوە، پڕۆتین و دەرزی ستیرۆید" بەکاردەهێنن، بەبێ ئەوەی بزانن ئەم دەرزییە کاریگەریی خراپی لەسەر جەستەیان دەبێت. جۆرێکی دەرزییەکە لە ماددەی پڕۆتین پێکدێت، جۆرێکی دیکەش لە مادەی چەوری و کۆلستڕۆل پێکدێت.

 

زانیاریی زیاتر: پێکهاتەی ستیرۆید لە بواری تەندروستیدا وەک دەرمان بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئەگەر وەک دەرزی بۆ بواری لەشجوانی بەکارهێنرا، دەیان لێکەوتی خراپ لەسەر کەسی بەکارهێنەر دروست دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: کاپتن شوان مەجید، ڕاهێنەری لەشجوانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "دەرزی سترۆید، هاوشێوەی هۆڕمۆنە دروستکەرەکانی لەش کاردەکات، بەڵام پێکهاتەیان کیمیاییە و سرووشتی نین، بۆیە بەکارهێنانی خراپە".

 

هۆکارە زانراوەکان: لە بواری پزیشکیدا سترۆید وەک چارەسەر بەکاردێت، بەڵام لە بواری لەشجوانیدا بۆ گەورەکردنی قەبارەی ماسوولکە بەکاردێت، ئەمەش کاریگەریی لەسەر جەستە دەبێت و زیانی پێدەگەیەنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان