بڕیاری دامەزراندنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەچێتە بواری جێبەجێکردن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیێنێت، بەشێک لەو پڕۆژانەی لە سەردانی ڕابردووی سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاریان لێدراوە لە قۆناغی جێبەجێکردندان، یەکێک لەوان دامەزراندنی 500 کەس بوو.

وێنە گەورەکە: لە ماوەی چوار مانگدا سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ دووەمجار سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات، لە سەردانی ڕابردوویدا لە 22-2-2024 کۆمەڵێک بڕیار و پرۆژەی گرنگی پێشکەشی پارێزگاکە کرد، یەکێک لەوان دامەزراندنی 500 کەس بوو بە گرێبەست، ئەمڕۆش بەردی بناغەی سایلۆی پارێزگاکە دادەنێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت، "دوو سەردانی سەرۆکی حکومەت هێمای هەنگاونان بۆ ئاوەدانی و دەستی خزمەتگوزارییە، بەشێکی ئەو پڕۆژانەی لە سەردانی ڕابردوویدا بڕیاریان لێ دراوە لە قۆناغی جێبەجێکردندان."

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی پارێزگاری هەڵەبجە، تاوەکو 40 ڕۆژی دیکە 500 گەنجی هەڵەبجە دادەمەزرێن و ڕێکارەکانی دامەزراندنیان دەستیپێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە: بودجەیەک لە داهاتی دەروازەکانی  تەوێڵە و بەمۆ بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری هەڵەبجە تەرخانکراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان