گەورەترین ڕۆژنامەی ئەمریکی داوای کشانەوەی بایدن دەکات

شەیری بکە لە:
گەورەترین ڕۆژنامەی ئەمریکی داوای کشانەوەی بایدن دەکات

ترەمپ و بایدن

ئاڤا نیوز 


دەستەی سەرنووسەرانی ڕۆژنامەی نیویۆڕک تایمزی ئەمریکی، داوا لە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دەکەن، لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکشێتەوە، پێیان وایە " ئەمە باشترین خزمەتە پێشکەش بە گەلەکەی بکات".


وێنە گەورەکە: ژمارەی داواکارییەکان بۆ کشانەوەی بایدن لە خۆبەربژێر کردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە زیادبوون دایە، تایبەت دوای دیبەیتە مێژووییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی ڕکابەری.


ڕاگەیێنراوی گەرمی: دەستەی سەرنووسەرانی ڕۆژنامەی نیویۆڕک تایمزی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە: "گەورەترین خزمەتی گشتی کە بایدن دەتوانێت ئێستا پێشکەش بە گەلەکەی بکات، ئەوەیە کە ڕایبگەیێنێت کە بەردەوام نابێت لە خۆبەربژێریکردن بۆ دووبارە بوون بە سەرۆکی ئەمریکا".


لە لایەکی دیکەوە: تۆماس فریدمان، سەرنووسەری ڕۆژنامەکە  گوتی: "جۆ بایدن پیاوێکی باشە و سەرۆکێکی باشە، بەڵام مافی ئەوەی نییە خۆی بۆ دووبارە هەڵبژاردن بەربژێر بکاتەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بووە یەکەم ڕۆژنامەی گەورەی ئەمریکی کە داوای لە بایدن کرد لە کێبڕکێکە بکشێتەوە، بەڵام رۆژنامە کاریگەرەکانی دیکە، لەوانە وۆڵ ستریت جۆرناڵ، فاینانشیاڵ تایمز و ئەتڵەنتیک، بابەتەکانی بۆچوونی نووسەرە باڵاکانیان بڵاوکردەوە و داوایان لە بایدن کرد، بۆ پێشەوە هەنگاو بنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان