ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەسەد کێبڕکێ لەگەڵ ئەردۆغان دەکات

شەیری بکە لە:
ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەسەد کێبڕکێ لەگەڵ ئەردۆغان دەکات

ئۆزگور و ئەردۆغان

ئاڤا نیوز 


سەرۆکی جەهەپە، هەوڵدەدات چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا ڕێکبخات و باسی پرسی کۆچبەرانی لەگەڵ بکات. 


وێنە گەورەکە: ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا لە چاوپێكەوتنێكدا، باسی لەوە کرد هەوڵدەدات چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا ڕێکبخات، دوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی: "هیچ هۆکارێک نییە بۆ ڕێگریکردن لە پەیوەندییەکانی تورکیا و سووریا".


بابەتە ستراتیژییەکە: ئۆزگور دەیەوێت باس لە پرسی گەڕانەوەی کۆچبەرە سوورییەکانی تورکیا بکات، لەکاتی تێکچوونی دۆخی سووریا و هاتنی داعش کۆچیان کردووە بۆ ئەو وڵاتە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا  لە ئازاری ساڵی 2011 دا، ئاڵۆزی تێکەوت، دوای ئەوەی سوپای تورکیا چووە نێو خاکی سووریا، دیمەشق بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە مەرجی"کشانەوەی هێزەکانی تورکیای دانا" بەڵام تورکیا بە بیانووی بوونی یەپەگە/پەکەکە بەو مەرجە ڕازی نەبوو.  
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان