ڕێکخراوێک: پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق زیاترە لەوەی بڵاودەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
ڕێکخراوێک: پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق زیاترە لەوەی بڵاودەکرێنەوە

خۆپیشاندانێک لەسەر مافی مرۆڤ- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، باس لەوەدەکات پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق زیاترە لەوەی بڵاودەکرێنەوە.


وێنە گەورەکە: پێشتر وەزیری دادی عێراق، ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای لەبارەی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق تۆمەتبار کردووە بەوەی تەنیا پشتی بە سۆشیاڵ میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەستووە.


لێدوانی فەرمی: ئەنسام سەلمان، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایسین بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ڕاپۆرتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەبارەی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هیچ زیادەڕەوییەکی تێدا نییە و بەڵکو ژمارەی پێشێلکارییەکانی زیاترن لەوەی بڵاو دەکرێنەوە".


زانیاریی زیاتر: "حکومەت ئاوڕی لە دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ و ڕاپۆرتەکانی لەم بارەیەوە بڵاو دەکرێنەوە نەداوەتەوە، بەڵکو نەیتوانیوە ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی حکومی مافەکانی مرۆڤ دابمەزرێنێت". ئەنسام سەلمان ئەوەشی گوت.


ئەمەش بزانە: لە ڕۆژی 27ی ئەم مانگە، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕەخنەی لە حکومەتی عێراق گرت و ئاماژەی بە زۆربوونی لە سێدارەدان و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: