ئەو گەنجەی دەرگای بەسەر نوێژخوێناندا دادەخست دەستگیركرا

شەیری بکە لە:
ئەو گەنجەی دەرگای بەسەر نوێژخوێناندا دادەخست دەستگیركرا

وێنەی گەنجەکە

ئاڤا نیوز 


لە شاری بەغدا گەنجێک بە تۆمەتێکی سەیر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێت، ئەو گەنجە کاری ببووە ئەوەی دوای نوێژ لە مزگەوت دەرگای بەسەر نوێژخوێناندا دادەخست.


چیرۆکی سەرەکی: نوێژخوێنانی مزگەوتی مستەفا لە ناوچەی وەزیرییەی بەغدا، ڕۆژانە دوای نوێژ دەرگای مزگەوتەکەیان بەسەردا دادەخرا، ئەوەش لە لایەن گەنجێکەوە دەکرا، هێزە ئەمنییەکان لەوکارە ئاگادار کرانەوە و توانییان دەستگیری بکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ‌هێزە ئەمنییەکانی بەغدا ئەو کەسەیان دەستگیر کرد کە گەنجێک بووە و هەموو ڕێکارێکی یاسایی دژی دەگرنەبەر.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەنجەکە دانی بەوە داناوە، بە مەبەست ئەو کارەی کردووە ویستوویەتی ئاژاوە لەنێو خەڵکەکە بنێتەوە. وەزارەتی ناوخۆی عێراق وا دەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: