پرۆسەی خوێندن لە قەزای پێنجوێن دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پرۆسەی خوێندن لە قەزای پێنجوێن دەستپێدەکاتەوە

قوتابخانەی موفتیی پێنجوێنی بنەڕەتی. وێنە: ئاودێر محەممەد - ئاڤا

ئاڤا دیجیتاڵ

 

لە قەزای پێنجوێن دەرگای ناوەندەکانی خوێندن کرایەوە و قوتابییان گەڕانەوە نێو هۆڵەکانی خوێندن؛ کتێب بەسەر قوتابییان دابەشدەکرێت. 

 

لێدوانی فەرمی: ئەسعەد جەعفەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەکانی سنووری قەزاکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لەگەڵ کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن، پێویستە بە زووترین کات کتێب بەسەر قوتابییان دابەشبکرێت".

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی دووشەممە، پەروەردەی پێنجوێن ڕایگەیاندبوو کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بکرێنەوە، مامۆستایان و قوتابییانیش بگەڕێنەوە نێو هۆڵەکانی خوێندن.

 

باکگراوند: لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە لە بەشێکی قوتابخانەکان پرۆسەی خوێندن وەستاوە و وەزارەتی پەروەردەش داوای لە مامۆستایان کردووە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: