د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ،
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری دەدات لەوەی هەر کەسێک بە چەکی بێ مۆڵەت لە تیکتۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربکەوێ، داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ماددەی 15 لە یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2022، لەگەڵ بەرکاربوونی یاسای چەک، دوو مانگ بۆ تۆمارکردنی چەکی هاووڵاتیان درێژکرایەوە.
لێدوانی فەرمی: د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت: بە سەدان کەس لەسەر ئەوەی چەکی بێ مۆڵەتیان لابووە، پێبژارندی دارایی (غەرامە) و بەندکراون و کەیسەکانیان لای دادگایە.
بابەتی سەرەکی: هێمن میرانی جەختی کردەوە، هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لە تیکتۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بڵاو بکاتەوە، لە لایەن داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و دەدرێتە دادگا.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو بازاڕانەی مامەڵەی چەکیان تێدا دەکرا، لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ داخران.
ئەوەش بزانە: وەزارەتی ناوخۆ لەپێناو ڕێگریکردن لە بوونی بازاڕی نایاسایی جۆراوجۆری چەک، ئێستا پڕۆژەیەکی هاوبەش لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی جێبەجێ دەکات، تا سێ بازاڕی هاوچەرخ کە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی کۆنتڕۆڵ دەکرێن دروست بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە