عێراق لە بەرهەمهێنانی بەنزین هەنگاوێکی گەورە دەبڕێت

شەیری بکە لە:
عێراق لە بەرهەمهێنانی بەنزین هەنگاوێکی گەورە دەبڕێت

دیمەنێک لە وێستگەیەکی بەنزین؛ سەرچاوە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، دوای نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەی باکوور بۆ یەکەمجار بەنزینی سووپەری ئۆکتان 98یان بەرهەمهێناوە.

وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2014 دوای هێرشی چەکدارانی "داعش" بۆ سەر پارێزگای سەڵاحەدین و چەندین پارێزگای دیکەی عێراق، بەشی زۆری پاڵاوگەی کۆمپانیای باکوور لە بێجی تاڵان کرا و لەکارکردن وەستا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و پێنج سەد هەزار لیتر بەنزینی ڕۆژانەی ڕاگەیاند، بە تایبەتمەندی سووپەر ئۆکتان 98 و بڕیارە لەم چەند ڕۆژە بەردەست بێت.

زانیاریی زیاتر: پێشووتر پاڵاوگەی باکوور بەنزینی سووپەر ئۆکتان 92ی لەو پاڵاوگەیە بەرهەم دەهێنا، بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی نەوت، بۆ یەکەمجارە بەنزین بەم کواڵیتییە لەو پاڵاوگەیە بەرهەمدێت.

باکگراوند: لە شوباتی ساڵی پار بەشێوەیەکی فەرمی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی لە پاڵاوگەی باکووری قەزای بێجی دەستیپێکردەوە و ڕۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان