مۆریتانیایەکان سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرن

شەیری بکە لە:
مۆریتانیایەکان سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرن

دیمەنێکی دەنگدانی پێشوو لە مۆریتانیا - وێنە: میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز 


لە مۆریتانیا کۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردن هات، بڕیارە ڕۆژی شەممە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوەبچێت.


وێنە گەورەکە: سەرۆکی خولی ڕابردووی مۆریتانیا و شەش بەربژێری دیکە، لە کەشوهەوایەکی گەرمی بانگەشە، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتیی مۆریتانیە دەکەن لە ڕۆژی شەممە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی شەممە یەک ملیۆن و زیاتر لە 900 هەزار هاووڵاتی دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی وڵاتەکەیان، ئەگەر هیچکام لە بربژێرەکان زۆرینەی دەنگیان بەدەست نەهێنا لە ڕۆژی 13ی تەمموز، خولی دووەمی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد وەلد غەزوانی، سەرۆککۆماری ماوە بەسەرچووی مۆریتانیا و حەمادی وەلد سەید ئەلموختار، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن و پێنج کەسایەتیی دیکە بەربژێرن بۆ ئەو پۆستە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان