تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارکرا

شەیری بکە لە:
تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارکرا

دیمەنێکی سلێمانی- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە شاری سلێمانی تۆمار کراوە و لەمساڵدا ئەوە پێنجەمین تووشبووە تۆمار دەکرێت.


وێنە گەورەکە: ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەم نەخۆشییە گوازراوەیە بەردەوامن، بەگوێرەی ئامارەکان بێت حاڵەتەکانی تووشبوونی ئەم نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان کەمیانکردووە.


لێدوانی فەرمی: د.سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو کەسەی تووشبووە تەمەنی 18 ساڵە پیشەی قەسابە، لە نەخۆشخانەی شار خەوێندراوەو چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت، هاوکات تەندروستی جێگرە.


زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د.سەرکار سورچی ساڵی پار لە هەرێمی کوردستان 23 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار کرابوو، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەکە کەمیکردووە، لەو پێنج حاڵەتەی ئەمساڵ، دوو حاڵەتیان لە دهۆک و سیانیان لە سلێمانی تۆمار کراون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە لەڕێگەی زیندەوەرێکی بچووک بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، زۆربەی جار مەترسی لەسەر ژیانی تووشبوو دروست دەکات. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان