لەبارەی گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

شەیری بکە لە:
لەبارەی گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


پۆلیسی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی فەرماندەیەکی پێشمەرگە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا ڕوونکردنەوە دەدات، دەڵێت، ڕووداوەکە خۆکوژی بووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:بەپێی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ڕووداوەکە له شەقامی لاوەكی 150 مەتری هەولێر لە نزیك یەکەکانی نیشتەجێبوونی سلاڤا ستی بووە، دوای گەیشتنی تیمەکانیان دەست بە لێکۆڵینەوەکان کراوە و تەرمەکەی بۆ پزیشکی داد نێردراوە.


زانیاریی زیاتر: لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوتووە هاووڵاتیی (موحسین ڕەشید ) كه پیشەی ئەفسەره به پلەی لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە چەكی جۆری كلاشینکۆف كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه كه به تەنیا بووە له ناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی خۆیدا.


لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵی گیان لەدەستدانی فەرماندەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، لیوا موحسین بە کارەساتێکی نەخوازرا و دڵتەزێن گیانی لە دەستداوە، چۆنیەتی ڕووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنیەکان بەجێدەهێڵین.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیوا موحسین محەممەد، بەڕێوبەری پێشووی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە بوو.

وێنەی فەرماندەکەی پێشمەرگە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان