ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژێکی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژێکی ڕاگەیاند

وێنەی تۆمەتبارەکە دوای دەستگیرکردنی

ئاڤا نیوز


ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکردووە کە شوفێرێکی تەکسی لە نزیک گوندی شاخۆڵان کوشت.


چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ لەسەر ڕێگای هەولێر - دهۆک، لە نزیک گوندی شاخۆڵان، تەقە لە شۆفێریکی تەکسی کرا  کە سەرنشینێکی ژنی لەگەڵدابوو، بووە هۆی گیان لەدەستدانی شوفێری تەکسییەکە و برینداربوونی  ژنەکە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانەوە بەدواداچوون و لێکۆلینەوە کرا و دوای ماوەیەکی کەم لە ئەنجامدانی تاوانەکە سەرەداوی تاوانەکە ئاشکرا کرا و تۆمەتبار دۆزرایەوە بە ناوی (ک.م.م) و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکرا.


زانیاریی زیاتر: لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا دەرکەوتووە خەڵکی دهۆکە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تاوانەکەی ئەنجامداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان