زۆربەی ئەوانەی لە چەم و ڕووبارەکان خنکاون دانیشتووی هەرێمی کوردستانن

شەیری بکە لە:
زۆربەی ئەوانەی لە چەم و ڕووبارەکان خنکاون دانیشتووی هەرێمی کوردستانن

مەلەی هاونیشتمانییان لە نێو چەمێک

ئاڤا نیوز


بەگوێرەی نوێترین ئامار، لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا تا ئەمڕۆ هەینی 40 ڕووداوی خنکان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.


وێنە گەورەکە: بەهۆی بەرزی ژمارەی ڕووداوەکانی خنکان لە ساڵانی ڕابردوو، بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ ڕێکار و ڕێنماییەکانی مەلەکردنی توند کردووەو قەدە‌‌غەی خستووەتەسەر چەندین شوێنی مەلەکردنی ناوچە گەشییارییەکان.


لێدوانی فەرمی: سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ هەینی 40 ڕووداوی خنکان تۆمارکراوە، ئەمساڵ جیاوازیەکەی ئەوەیە بەشی هەرە زۆری ئەوانەی خنکاون خەڵکی هەرێمی کوردستانن، ساڵی پار ئەمە پێچەوانە بوو.


زانیاریی زیاتر: سەرکەوت کاڕەش گوتیشی: بەشی هەرە زۆری ئەوانەی خنکاون تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ  25 ساڵیدایە و لەتەمەنی هەرزەکارین.


باکگراوند: لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 61 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی خنکان و سووتان و هەڵدێران لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش بەپێی ئاماری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان