ئێران: ئەمریکا دەستوەردان لە کاروبارەکانماندا دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران: ئەمریکا دەستوەردان لە کاروبارەکانماندا دەکات

ئاڵای ئێران و ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

لێدوانی بەرپرسێکی ئەمریکا نیگەرانیی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی لێدەکەوێتەوە و واشنتن بە دەستوەردان لە کاروباری تاران تۆمەتبار دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانێکی جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دەداتەوە، سەبارەت بە ‌هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار.

 

لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لێدوانەکانی جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دژی هەڵبژاردنەکان، زیادەڕەویین.

 

زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە ئەوەشی گوتوە، ئەو لێدوانانە دەستوەردانێکی ڕوونە لە کاروباری نێوخۆی وڵاتەکەمان.

 

باکگراوند: ئەمڕۆ لە ئێران هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوەدەچێت، چوار کەس بەربژێرن بۆ پۆستەکە و سەرووی 61 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

شەیری بکە لە: