بەربژێرێکی سەرۆککۆماری ئێران پێشتر سەددام حوسێنی دیوە

شەیری بکە لە:
بەربژێرێکی سەرۆککۆماری ئێران پێشتر سەددام حوسێنی دیوە

مستەفا پوور محەممەدی، یەکێک لە بەربژێرانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران

ئاڤا نیوز

 

مستەفا پوور محەممەدی، یەکێک لە بەربژێرانی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ساڵی 1995 لە بەغدا دیدارێکی لەگەڵ سەددام حوسێن، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق ئەنجام داوە.

 

لێدوانی فەرمی: پوور محەممەدی ڕایگەیاند: "دیدارەکەم لەگەڵ سەددام حوسێن بە پاڵپشتیی دەسەڵاتی نیشتمانی و هەواڵگری بوو".

 

زانیاریی زیاتر: محەممەدی ئەوەی ئاشكرا کردووە کە سەددام پێی گوتوە: "ئێمە هه‌وڵی خاپووركردنی وڵاتەکەتماندا، ویستمان شارەکانی ئێران دابەش بکەین. له ‌به‌رامبه‌ردا ئێوەش هەوڵی ڕووخاندنی ئێمەتاندا، بەڵام هه‌ردوولا شكستمان هێنا".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ