بە هۆی گەرماوە ئیمارات نوێژ و گوتاری هەینی کەمدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بە هۆی گەرماوە ئیمارات نوێژ و گوتاری هەینی کەمدەکاتەوە

مزگەوتێکی ئیمارات- وێنە: میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز 


لە وەرزی هاوین پلەکانی گەرما لە وڵاتی ئیمارات بەشێوەیەکی زۆر بەرز دەبێتەوە، بەوهۆیەوە حکومەتی بڕیاریدا گوتار و نوێژی هەینی بە درێژایی وەرزەکە بۆ 10 خولەک کەمبکاتەوە.


وێنە گەورەکە: لە وەرزی هاوین کە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و کاریگەریی لەسەر تەندروستیی هاووڵاتیان دەبێت، ئیمارات چەندین ڕێوشوێن بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتیی هاووڵاتیان دەگرێتە بەر، لەوانەش کەمکردنەوەی گوتار و نوێژی هەینی.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی کاروباری ئیسلامی و ئەوقاف و زەکاتی ئیمارات، داوا لە وتاربێژان دەکات بۆ سەلامەتیی نوێژخوێنان لە وەرزی هاوین کە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە، هەر لە ڕۆژی 28ی مانگی حوزەیران تا سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم، گوتار و نوێژی هەینی بۆ 10 خولەک کەمبکرێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە وەرزی هاوین پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتی ئیمارات نیوەی کوڵان تێدەپەڕێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان