بە گوێرەی ڕاپرسییەک پزیشکیان لە پێشەوەیە

شەیری بکە لە:
بە گوێرەی ڕاپرسییەک پزیشکیان لە پێشەوەیە

مەسعود پزیشكیان لە كاتی ناوتۆماركردنی وەكو بەربژێر- وێنە: AA

ئاڤا نیوز


بە گوێرەی ڕاپرسییەکی دامەزراوەی 'ئیسپا' بەربژیری ڕیفۆرمخوازەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە پێشەوەیە و ڕێژەی بەشداریکردنیش لە دەنگدان لە نیوە نزیکە.


ژمارەکان وا دەڵێن: بە گوێرەی ڕاپرسییەکە مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ڕیفۆرمخواز، 33.1٪ـی دەنگەکان بە دەست دێنێت، بەڵام هەر یەکە لە سەعید جەلیلی 28.8٪ و محەمەد باقر قالیباف 19.1٪ـی دەنگەکان بە دەست دێنن کە هەر دووکیان بەربژێری ئوسوڵگەراکانی ئێرانن. 


زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ڕاپرسییەکە ڕێژەی بەشداریی خەڵک لە دەنگدان 46٪ دەبێت. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕاپرسییە بەر لە بڕیاری کشانەوەی دوو بەربژێر ئەنجام دراوە، هاوکات تەنیا 47٪ لەو کەسانەی کە پرسیاریان لێکراوە ئامادە بوون وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە و بەشداریی لە ڕاپرسییەکەدا بکەن.

باکگراوند: ڕۆژی هەینی، 28-6-2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوە دەچێت و چوار بەربژێر کێبڕکێ دەکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: