ئێران كۆڵبەرێكی كوردی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا

شەیری بکە لە:
ئێران كۆڵبەرێكی كوردی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا

وێنەی کۆڵبەرەکە

ئاڤا نیوز


كۆڵبەرێكی كوردی خەڵكی شاری سەردەشت كە سێ مانگ پێش ئێستا دەستگیركرابوو، بەتۆمەتی سیخوری بۆ ئیسرائیل لە سێدارە درا.


چیرۆكی سەرەكی: ئیدریس عەلی، تەمەن 31 ساڵ و باوکی دوو منداڵ، لەلایەن لقی سێی دادگەی ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوتەی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، ئیدریس عەلی، نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری سەردەشت دەستبەسەر و دواجار بۆ بەندیخانەی سیاسی زیندانی ورمێ گواسترایەوە.


زانیاریی زیاتر: ئیدریس عەلی پیشەی كۆڵبەر بووە، پێشتر چوار جار دەستگیركراوە و بە كەفالەت ئازادكراوە، جاری پێنجەم لەكاتی كۆڵبەریدا دەستگیركراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان