گۆڕان: لەسەر داوای ئێمە وادەى تۆمارى لیست و هاوپەیمانێتییەکان درێژ کرایەوە

شەیری بکە لە:
گۆڕان: لەسەر داوای ئێمە وادەى تۆمارى لیست و هاوپەیمانێتییەکان درێژ کرایەوە

لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان

ئاڤا نیوز

 

بۆ جاری سێیەم، کۆمیسیۆن وادەى تۆمارى هاوپەیمانێتى، لیست و کاندیدانى سەربەخۆی درێژکردەوە و بزووتنەوی گۆڕانیش دەڵێت، لەسەر داوای ئەوان بووە.

 

وێنە گەورەکە: دوێنێ دوای دیاریکردنی وادەی نوێی هەڵبژاردن، بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیێنراوێکدا وێڕای پێشوازی لەو بڕیارەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، داوای کرد کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان درێژ بکاتەوە.

 

ڕاگەیاندنی فەرمی: لەو بارەیەوە میدیای فەرمیی گۆڕان هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەسەر داواى حیزبەکەیان کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو بڕیارەی داوە.

 

ئەمەش بزانە: دوێنێ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 20-10-2024ـی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی دیاریکرد، ئەم هەنگاوش پێشوازییەکی نێوخۆی و نێودەوڵەتی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان