کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانەکانی درێژ کردەوە

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانەکانی درێژ کردەوە

پرۆسەی دەنگدان. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا  نیوز

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی تۆمارکردنی بەربژێری سەربەخۆ، لیست و هاوپەیمانێتییەکانی بۆ چواری تەممووز درێژ کردەوە.

 

وێنە گەورەکە: بڕیاربوو ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی ناوی ھاوپەیمانی، حیزب و بەربژێرە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دابخرێت، بەڵام بۆ سێیەم جار ماوەکە درێژکرایەوە.

 

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، جارێکی دیکە بڕیاریانداوە بە درێژکردنەوەی ماوەی ناو تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حیزب و بەربژێرە سەربەخۆكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کارەکانیان بەردەوامە.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو ماوەیەیەکی کۆمیسیۆن دیاریکردووە، درێژکردنەوەکە تاوەکو کۆتایی دەوامی ڕۆژی 04-07-2024 دەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان