سەدان گەشتی ئاسمانیی ئێرلەندا هەڵدەوەشێنەوە

شەیری بکە لە:
سەدان گەشتی ئاسمانیی ئێرلەندا هەڵدەوەشێنەوە

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئیرلەندا- وێنە؛ میدیای جیهانی

ئاڤا نیوز

 

فڕۆکەوانانی ئێرلەندا، بەهۆی کەمیی مووچەیان بایکۆتی کارەکانیان کردووە و ئەمەش سەدان گەشتی ئاسمانیی ئەو وڵاتەی هەڵوەشاندووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: کۆمەڵەی فڕۆکەوانانی هێڵی ئاسمانیی ئێرلەندا کە لە ساڵی 2019ـەوە مووچەیان بۆ زیاد نەکراوە، داوای زیادکردنی مووچە بە ڕێژەی 24% دەکات، وەک قەرەبوویەک بۆ زیادبوونی تێچووی ژیان و هەڵاوسانی ئابووری.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سیمۆن هاریس، سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا داوای لە پارتە دەسەڵاتدارەکانی وڵاتەکەی کرد، بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی پشێوی و چارەسەرکردنی کێشەکان، دەتوانن لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن.

 

کاریگەری و لێکەوتەکانی: کۆمپانیای گواستنەوەی فڕۆکەوانی، 270 گەشتی لەدەست داوە کە کاریگەری لەسەر نزیکەی 35 هەزار سەرنشین هەبووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: