قیرغیزیستان ئەندامە داعشەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا دەگەڕێنێتەوە

شەیری بکە لە:
قیرغیزیستان ئەندامە داعشەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا دەگەڕێنێتەوە

ژمارەیەک لە گەڕێنراوەکانی قیرقیزیستان- وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

قیرغیزیستان سەرووی 600 هاووڵاتیی خۆی کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە، دەگەڕێنێتەوە وڵات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مارات ئیمانکۆلۆف، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەمنیی قیرغیزیستان ڕایگەیاند: "زیاتر لە 600 هاووڵاتیمان لە عێراق و سووریا گەڕاندووەتەوە کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی داعشەوە هەبووە".

 

زانیاریی زیاتر: "نزیکەی 800 هاووڵاتیی قیرغیزیستان لە سووریا بوون، ژمارەیەکیان ڕایان کردووە، بەشێکیان کوژراون و بەشێکی دیکەشیان لە زیندانییەکانی سووریا و عێراق ماون". ئیمانکۆلۆف ئەمەشی گوت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، پێشتر داوای لە 60 وڵات کردبوو، هاووڵاتییانی خۆیان کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە، لە کەمپەکان ببەنەوە وڵاتەکانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: