لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کام لایەن پێشوازی لە وادەی هەڵبژاردن نەکرد؟

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران - سکووپی ئاڤا نیوز

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران - سکووپی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو و بە زۆرینەی دەنگ پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن کرا، بەڵام تیمی یەکێتی لە حکومەت بە نەخێر دەنگیان داوە. 

 

وێنە گەورەکە: دوای چەندجارێک لە دواخستنی هەڵبژاردن، ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 20-10-2024ـی وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری کرا. 

 

ڕاگەیێنرای فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن دەکات و وەکو حکومەت ئامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ پاڵپشتی لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە".

 

زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی لە دەنگدانی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیرەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە "نەخێر" دەنگیان داوە و ئەندامانی بەشداربووی دیکە دەنگی "بەڵێ"ـیان داوە.

 

زانیاریی تایبەت: تیمی یەکێتی لە حکومەت، لەسەر بڕیاری سەرۆک و مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیان بە "نەخێر" دەنگیان بە پێشوازیکردن لە دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن داوە، هەر ئەمڕۆش مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە لەسەر ئەم پرسە و بڕیارە ڕاگەیێنراوێک لەمبارەیەوە بڵاو بکاتەوە و بەفەرمی هەڵوێستی خۆی ڕابگەیێنێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ