ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا

شەیری بکە لە:

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

ڕێککەوتی 20-10-2024 وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت هیچ گرفتێک لەبەردەم بەڕێوەچوونی پرۆسەکە نەماوە.

وێنە گەورەکە: دوای چەندجارێک دواخستن، ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، پێنجەم مەرسوومی لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد.

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 222ی ساڵی 2024، پاڵپشت بە بڕگەی دووەم لە ماددەی 10ی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق، ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەموارکراو، بڕیار درا بە دیاریکردنی ڕۆژی 20-10-2024 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن".

بابەتی ستراتیژی: گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە بە هەڵسەنگاندنی ئەوان 20-10 گونجاوترین وادە بووە و هیچ ئاستەنگێک لەپێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نەماوە.

زانیاریی زیاتر: فەرمانەکە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاودەکرێتەوە. سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ هاوکاری لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پابەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان