کۆمەڵە هۆشداری لە فشارەکانی یەکێتی بۆ چۆڵکردنی کەمپەکانی زڕگوێز دەدات

شەیری بکە لە:
کۆمەڵە هۆشداری لە فشارەکانی یەکێتی بۆ چۆڵکردنی کەمپەکانی زڕگوێز دەدات

لۆگۆی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

حیزب و هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس لە گوشارەکانی ئێران و ڕاگواستنیان لەنێو کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە فشاریان لێ دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: بەپێی ڕێكکەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران، دەبێت حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەک دابنێن و قەڵا و بارەگاكانیان چۆڵ بكەن و بچنە كەمپی دیاریکراوەوە، بەڵام هیچكام لەو حیزبانە ئامادەنین ئەو كارە بكەن.

 

لێدوانە فەرمییەکان: ئارام مودەڕیسی، ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی ناوخۆیی کۆمەڵە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێران کۆمەڵە بە پاڵپشتی "شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی" دەزانێت، ئەو فشارانەی لە هەفتەی ڕابردووەوە بۆ چۆڵکردنی کەمپەکانی زڕگوێز لەلایەن ئاسایشی یەکێتی و دژەتیرۆری یەکێتی دەستی پێکراوە، داواکاری ئێرانە.

 

حەمە نەزیف قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ئاڤا نیوزی گوت: هیچ فشارێک لەسەر کەمپی ئازادی لە کۆیە نییە، ئەوەی هەیە لە زڕگوێزە و فشار لەسەر هاوڕێیانی کۆمەڵە هەیە کە ئێستا لەگەڵ یەکێتی لە دانیشتن و گفتوگۆدان.

 

عەمید عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕێگری لە چەکدار دەکرێ بچێتە کەمپی کۆیە، شوێنەکە مەدەنییە و دانیشتووانەکەشی پێیان خۆش نییە کەسی چەکدار سەردانیان بکات، چونکە هێزی سەربازی جیابووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: