یەکێتیی ئەوروپا 19 کۆمپانیای چینی سزا دەدات

شەیری بکە لە:
یەکێتیی ئەوروپا 19 کۆمپانیای چینی سزا دەدات

پیاوێک لە پەکەینی پایتەختی چین بە پاسکیل بە بەردەم سکرینێکدا دەڕوات کە تێیدا وێنەی دوایین سەردانی ڤلادیمیری پووتین، سەرۆکی ڕووسیای لەسەر نیشاندراوە کە ڕێککەوتی 16-5ی ئەمساڵ سەردانی وڵاتەکەی کرد، سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

یەکێتیی ئەوروپا لە چوارچێوەی چواردەیەمین پاکێجی سزاکانی دژی ڕووسیا، 61 کۆمپانیا، لەنێویشیاندا 19 کۆمپانیای چینی، بە پاساوی پشتیوانیی ڕاستەوخۆیان لە پیشەسازیی سەربازیی ڕووسیا، سزا دا.


وێنە گەورەکە: یەکێتیی ئەوروپا چین بە پاڵپشتییکردنی ڕووسیا لە جەنگی دژ بە ئۆکراینا تۆمەتبار دەکات، بەڵام چین ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە. یەکێتییەکە دەیەوێت لە ڕێگەی سزادانی کۆمپانیا چینییەکانەوە گوشاری زیاتر بخاتە سەر چین و ڕووسیا بۆ وەستانی شەڕ دژی ئۆکرانیا.

زانیاریی زیاتر: جگە لە 19 کۆمپانیا چینییەکە، نۆ کۆمپانیا لە تورکیا، دوو لە قرقیستان، یەک لە کازاغستان، یەک لە هیندستان و یەکێکیش لە ئیمارات خراونەتە ناو لیستەکەوە، ئەوانی دیکەش لە ڕووسیان. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا یەکێتیی ئەوروپا 675 کۆمپانیای بە پاساوی "پشتیوانیی ڕاستەوخۆ لە پیشەسازیی سەربازیی ڕووسیا" سزا داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: