موقتەدا سەدر سوپاسی سوننەکان دەکات

شەیری بکە لە:
موقتەدا سەدر سوپاسی سوننەکان دەکات

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


لە یەکەم پشووی فەرمی ڕۆژی غەدیر لە عێراق، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە سوپاسی سوننەکان دەکات کە پاڵپشتیی بوون لەوەی ئەم ڕۆژە بکرێتە پشوو.


وێنە گەورەکە: دوای پەسەندکردنی ڕۆژی "غەدیر" وەکو پشووی فەرمی لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە، لە ساڵیادی ئەو ڕۆژەدا موقتەدا سەدر لە گوتارێکی راستەوخۆدا سوپاسی سوننەکانی کرد و گوتی "ئەو جەژنە هی هەمووانە".


ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە ڕایگەیاند: عەلی نەک هی هەموو موسڵمانانە بە سوننە و شیعەکانەوە، بەڵکو هی سەرجەم مرۆڤایەتییە، سوپاسی سوننەکانی عێراق دەکەم کە دادپەروەر و پاڵپشتییمان بوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 22-5-2024، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای پشووە فەرمییەکاندا، لەنێویاندا ڕۆژی "غەدیر" کە لای شیعە مەزهەبەکان ڕۆژی 18ـی زولحیجەیە، گوایە لەم ڕۆژەدا پەیامبەری ئیسلام، ئیمامی عەلی وەک شوێنگرەوەی خۆی داناوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: