چەند ڕێکارێک بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی لە هەولێر دەگیرێنەبەر

شەیری بکە لە:
چەند ڕێکارێک بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی لە هەولێر دەگیرێنەبەر

بیرێکی ئاو لە هەولێر

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ بەشێکی زۆری بیرە ئاوەکانی هەولێر تەرخان دەکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی.


وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین کێشەی کەمئاوی لە بەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر دروست دەبێت.


لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: لەکۆی 400 بیری ئاوی سنووری هەولێر، 300 بیر لەلایەن وەزارەتی کارەباوە، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دابینکراوە و ئەوانەی دیکەش بە موەلیدەکانەوە دەبەسترێنەوە بۆ کارکردنی بەردەوامیان.


لە لایەکی دیکەوە: دوێنێ ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ کێشەی کەمئاوی هەولێر تەرخان کراوە، پارەکە بۆ  نۆژەنکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی پرۆژە و تۆڕ و بیرەکانی ئاو خەرج دەکرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بیرە ئاوەکانی سنووری هەولێر، ماوەی چوار ساڵە کارەبایان لەلایەن مۆلیدە ئەهلیەکانەوە دابین دەکرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: