لە هەرێمی کوردستان خواست لەسەر چ جۆرە ئۆتۆمبێلێکە؟

شەیری بکە لە:
لە هەرێمی کوردستان خواست لەسەر چ جۆرە ئۆتۆمبێلێکە؟

چەند ئۆتۆمبێلێکی چینی. وێنە: بی بی سی.

ئاڤا دیجیتاڵ 

 

لەگەڵ جیاوازی خواستی خەڵک بۆ ئۆتۆمبێلە جۆراوجۆرەکان، ئیستا گۆڕانکاریی بەسەر ویستی خەڵک بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان هاتووە؛ ئەوەش بەهۆی هەمەجۆریی کۆمپانیاکان لە بواری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلدا. 

 

زانیاریی زیاتر: لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکانی "ژاپۆن، کۆری، ئەمریکا، ئەڵمانیا و چین" و دەیان کۆمپانیای وڵاتانی دیکە هەن، بەڵام خواستی زیاتر لەسەر ئۆتۆمبێلە "ژاپۆنی کۆری، ئەمریکیی دەستی دوو و چینییەکان" زیاترە.

 

لێدوانە فەرمییەکان: هێمن عەلی، بەڕێوەبەری ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هاوردەی جۆرە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان زۆر بووە، بەڵام دیارترینیان کۆمپانیاکانی ژاپۆن، کۆری و چینییەکانە، ئەمەش بەهۆی کەمیی نرخەکەی، گرەنتییە زۆرەکەی و خزمەتگوزاریی گشتیی کۆمپانیاکە".

 

هەڵۆ سەعد، شارەزای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە لە هەولێر و بۆ ئاڤا نیوز قسەی کرد، گوتی: "لەنێو بازاڕی ئۆتۆمبێلدا بەگشتی هاونیشتمانییان بە پلەی یەکەم خواستیان لەسەر کۆمپانیاکانی ژاپۆن، ئینجا کۆری و چینییەکانە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چەند ساڵێکە بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل بەهۆی دانانی قیستی مانگانەی کەم و پێشەکیی گونجاو، سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشاوە و زیاتر خواست لەسەر ئۆتۆمبێلە سفر کیلۆمەترەکانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: