سوێد بە پایتەختی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە چەک دەناسرێت

شەیری بکە لە:
سوێد بە پایتەختی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە چەک دەناسرێت

پۆلیسی سوێد

ئاڤا نیوز


زۆرترین ڕێژەی تاوان و توندوتیژییەکانی پەیوەست بە چەک، لە سەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا، لە سوێد ئەنجام دەدرێن. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو 55 کەس لە 683 ڕووداوی تەقەکردندا لە سوێد کوژراون.


زانیاریی زیاتر: ئەوە لە کاتێکدایە هەر لەو ساڵەدا لە هەر سێ وڵاتی نەرویج و فینلاند و دانیمارک تەنیا شەش ڕووداوی تەقەکردنی خوێناوی ڕوویانداوە. 


هۆکارە زانراوەکان: بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان ناوەندەکانی چاودێریی بێسەرپەرشتان و گەنجانی تاوانبار بوونەتە پاڵنەری گەنجان بۆ ئەنجامدانی تاوان، کە دەبوو پێچەوانەی ئەمە کاریان بکردایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: