گرووپە چەکدارەکانی عێراق: ڕاستەوخۆ بەشداری شەڕی ئیسرائیل و لوبنان دەکەین

شەیری بکە لە:
گرووپە چەکدارەکانی عێراق: ڕاستەوخۆ بەشداری شەڕی ئیسرائیل و لوبنان دەکەین

ئەبو ئالائی وەلائی

ئاڤا نیوز 


گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی زیاتر بووە و ئەگەری کەوتنی جەنگی نێوانیان بەهێز بووە، گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش ڕاستەوخۆ دەچنە پاڵ حیزبووڵای لوبنانی لە جەنگەکەدا.


وێنە گەورەکە: پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دەست پێبکات و گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی زیاتر دەەبێت، گرووپە چەکدارەکانی عێراقی سەر هەڕەشە دەکەن ڕاستەوخۆ دژی ئیسرائیل دەجەنگن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەبو ئالائی وەلائی، سەرۆکی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند:" ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر لوبنان ئەوا ئێمە ڕاستەوخۆ و لە مەودای سفر دژی ئیسرائیل دەجەنگین و هەموو چەک وتەقەمەنییەکانمان بەکار دەهێنین".


کاریگەری و لێکەوتەکانی: لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و بەشدارییکردنی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر دەبێت و ئەگەری هەیە عێراق و ئێرانیش پەلکێشی جەنگەکە ببن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان