بە هۆی شەڕی توركیا و پەكەكە چەند دارێکی تەمەن 200 ساڵ دەسووتێن

شەیری بکە لە:
بە هۆی شەڕی توركیا و پەكەكە چەند دارێکی تەمەن 200 ساڵ دەسووتێن

وێنەی یەکێک لە دارەکان

ئاڤا نیوز


بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە لە گوندی بلاڤەی سنووری ئامێدی، ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە داری بەتەمەن سووتاون.


وێنە گەورەکە: یەکەمجار نییە بەهۆی بوونی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ئاگر دەکەوێتەوە، کە بەو هۆیەوە هەزاران دۆنم زەوی سووتاون.


زانیاریی بەدەستهاتوو: دانیشتووانی سنوورەکە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەیان بۆ شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا گەڕاندووەتەوە، کە پێش دوو ڕۆژ لە ناوچەکە دەنگی تەقەیەکی زۆر و بۆردوومان هەبووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاگرەکە زیانی زۆری بە سرووشتی ناوچەکە گەیاندووە، وێڕایی مەترسییەکانی شەڕ و بۆردوومان، بەڵام هاووڵاتیان توانیوییانە دوای نزیکەی شەو و ڕۆژێک بیکوژێننەوە.


زیانەکان: بەهۆی ئاگرەکەوە جگە لە سووتانی دەیان دۆنم پووش و پاوانی ناوچەکە، ژمارەیەک دار کە تەمەنیان بۆ سەروی 200 ساڵ دەگەڕێتەوە سووتاون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان