12 هەزار زیندانی له‌ عێراق ئازادكران

شەیری بکە لە:
12 هەزار زیندانی له‌ عێراق ئازادكران

زیندانێکی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئازادکردنی زیاتر لە 12 هەزار زیندانی ڕاگه‌یاند، كه‌ واده‌ی سزاکانیان تەواو كردووه‌.


وێنە گەورەکە: دوای ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی زۆر گه‌یشته‌ سەرۆکایەتی کۆمار ده‌رباره‌ی ره‌وشی زیندانیان، به‌ بڕیاری سه‌رۆككۆمار لیژنه‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێکهێنرا .


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنه‌كه‌ چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامدا، بڕیاری ئازادکردنی زیاتر لە 12 هەزار زیندانی ده‌ركرد، بۆ ئه‌وانه‌ی کە سزاکانیان بەسەرچووه‌ یان لەلایەن دادگەی پێداچونه‌وه‌وه‌ هەڵوەشاوه‌ته‌وه‌‌.


گۆشەیەکی دیکە: هه‌ندێك له‌ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، باس له‌بوونی سه‌دان زیندانی ‌ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌زیندانه‌كانی عێراقدا بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ