پارە بۆ کێشەی کەمئاوی لە هەولێر تەرخانکرا

شەیری بکە لە:
پارە بۆ کێشەی کەمئاوی لە هەولێر تەرخانکرا

وێنەی کۆبوونەوەکە

ئاڤا نیوز


پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی گەڕەکەکانی هەولێر ئەنجامدا، چەند بڕیارێکیان داوە و زیاتر لە ملیارێک دیناریش تەرخانکراوە.


وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی هاوین کێشەی کەمئاوی لەبەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر دروست دەبێت، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ کەمکردنەوەی ئەو گرفتە بووە.


لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو گەڕەکەی بێ ئاو بێت کێشەی کەمی کارەبای نیشتمانی لە بیرەکانیان هەیە، بڕیاردراوە ئەو گەڕەکانە کارەبای 24 کاتژمێریان لەڕێگەی کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەی ئەهلییەوە بۆ دابینبکرێت کە ژمارەیان 247 بیرە.


زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ، ملیارێک و 500 ملیۆن بۆ کێشەی کەمئاوی هەولێر تەرخانکراوە.


باکگراوند: لە پارێزگای هەولێر هەزار و 400 بیر هەن، ماوەی چوار ساڵە بەرنامەی بەستنەوەی کارەبای بیرەکان بە مۆلیدە ئەهلیەکان لەهەولێر جێبەجێ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: